١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٤٦
پەیامی سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان

سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، لە پەیامی خۆی دا بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان ڕایگەیاند : ئەم جێژنە دەورێکی گرینگی لە حەیاتی ئۆمەتی ئیسلامی دا هەیە .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ڤلادێمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە لە پەیامی خۆی دا بە بۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان وتی: بۆنەی قوربان لە درێژایی مێژوو دەورێکی گرینگی لە حەیاتی ئۆمەتی جیهانی ئیسلام دا هەبووە و باێخی زۆری هەیە.

سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، لەدرێژە دا وتی: جێژنی پیرۆزی قوربان نیشانەی  هاوکاری لە نێوان موسوڵمانان و ڕێزدانان بە مێژووی کۆن و سوننە تەکانە.

سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە ئاماژە بە گرینگایەتی جێژنی قوربان لە دامەزرانی پێوەندی لەنێوان موسوڵمانان و پەیرەوانی دینە کانی تر ، جەختی کردکە خەڵک رێز دەگرن لە  سوننەتە دینیه کان وبە رێز دانان بە مێژوو و سوننەتەکان ، عەهد وبەڵێنی باوباپیرەکانیان فیری کەسانی تر دەکەن.

بە قسەی سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، وتووێژی نێوان مەزهەب و قەوم وئەتنەکان و هەوڵ بۆ بارهێنانی باشی گەنجان ، بەشێک لە چالاکیەکانی کۆمەڵگەی ئیسلامی لە ڕوسیایە کە باێخی زۆری هەیە .

کۆمەڵگەی ئیسلامی ڕوسیا پێکهاتووە لە بیست و پێنج ملوێن کەس ، کە زۆرتر لە ناوچەکان و کۆمارەکانی قەفقاز وولگا و هەروەها ناوەندی ئەم وڵاتە برێتی لە شارەکانی مسکۆ وسێن پترزبورگ نێشتەجین و بە یەکیەتی ویەکگرتوویی وهاوڕەوتی ، ڕێ و ڕەسم و ئاینەکانی دینی خۆیان لە نێزیک بە حەوت هەزار مزگەوت وناوەندی عیبادی بەڕێوە دەبەن....

کۆتایی کورتە نامە/310